Rûdaw Logo  

ئێمە کێین؟:

(رووداو) هەفتەنامەیەکی سیاسیی گشتییە کە هاوکات لە باشووری کوردستان و لە ئەوروپاش دەردەچێت. چاپی ئەوروپای (رووداو) بە نێوەڕۆک و دیزاینێکی جیاواز و بەتایبەت بۆ کوردانی دەرەوەی وڵات ئامادە دەکرێت. بەشێوەیەک کە لەگەڵ گەیاندنی هەواڵ و زانیاری لەبارەی هەر چوار پارچەی کوردستان، زانیاریی تایبەت بە ژیانی تاراوگەنشینانیشی تێدابێت.

چاپی ئەوروپای (رووداو) لەلایەن کۆمپانیای (رووداو میدیا گێ ئێم بێ ها) لە شاری (کوێڵن)ی ئەڵمانیا ئامادە دەکرێت و لە شاری (فرانکفۆرت)یش چاپ و بڵاودەکرێتەوە. ئەم چاپە بە هەردوو شێوەزارەکانی کرمانجیی سەروو و خواروو هەموو رۆژانی پێنج شەممەیەک لە سەرتاسەری ئەوروپادا بڵاودەکرێتەوە. خوێنەران دەتوانن چاپی ئەوروپای (رووداو) هەم لە رۆژنامەفرۆشییەکان و هەمیش بەشێوەی ئابۆنەداریی کاخەز و ئەلەکترۆنی بکڕن و بخوێننەوە.

Navnîşana Rûdaw (Çapa Ewrûpa)

Rûdaw Media GmbH
Gutenbergstr 63 a
50823 Köln